بانگێشتنامە




لە بەرواری 1.10.2022 پێشانگایەکی هاوبەش “oöppningar” لە گەلەریی

( (Temporary Stabilisations in Gamlestan, Harald Stakegatan 2, Göteborg
OPEN UPدەکرێتەوە.

لە 1 تا 9 ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، رۆژانە گەلەرییەکە لە 12:30 تا 18:00ی کراوە دەبێت.

گروپێکی سەربەخۆی هونەری شێوەکاریی و فیلمساز، لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید، کار و پڕۆسەی هونەری خۆیان لە پێشانگایەکی هونەری هاوبەشدا پێشکەش دەکەن. کارەکان بە گشتی پێکهاتون لە (هێڵکاری، پەیکەرسازی، فیلم و ئەنیمەیشن). هونەرمەندە بەشداربووەکان، لە چەند باکگراوندێکی جیاجیای کەلتوری هونەریی، بەریتانیی، کوردیی، کرواتیی، ئێرانیی و سویدییەوە کارەکانیان سەرچاوەیان گرتووە. دەپرسین، چۆن پڕۆسەی دەربڕینی هونەریی دەبێتە رێگایەکی هاوبەش و کراوە لە نێوان هونەرمەندان و بینەردا؟ چۆن هونەر بە چەندین زمانی جیاجیا، جیهان بەڕووماندا دەکاتەوە؟ کاتێک بە گروپ نمایش دەکەین، ئەو شتە چییە کە بەڕووی هەمواندا دەکرێتەوە؟ ئەو دەرفەتانە چین کە نمایشە هونەرییەکان دەستەبەری دەکەن بۆ هەموان نەک تەنها بۆ چەند کەسێک؟


یەکەم:

رۆژی پێنجشەممە 6.10.2022 کاتژمێر 16:30- 19:00 لە بەشێکی دیکەی پێشانگاکەدا لە زانکۆی شاری یوتۆبۆری  "Oöpningar hdk-valand"ئێوارەیەکی مۆسیقا، پێفۆرمەنس و نمایشکردن لە ڤاڵاند (hdk-valand) Vasagatan 44, glashuset بەڕێوەدەچێت.

هاتن بۆ هەموانە، بەهیوای بینینتان.


دووەم:

رۆژی یەکشەممە 9.10.2022 کاتژمێر 15:00 – 16:00 

"Oöpningar: Meet the artists" کۆتا رۆژی ئەم نمایش و چالاکییە هونەرییانە دەبێت لە هەمان گەلەری  Temporary Stabilisation in Gamlestan, Harald Stakegatan 2, Göteborg  بۆ بینین و ناساندنی هونەرمەندە بەشداربووەکانی ئەم پرۆژە هونەرییە تەرخاندەکرێت.

هاتن بۆ هەموانە، بەهیوای بینینتان.


پڕۆژەی هونەریی (OPEN UP) پڕۆژەیەکی چوارساڵەی کراوەی کەلتوریی هونەریی ئەوروپیە (2019-2023)، لەلایەنCreative Europe  سەرپەرشتی و پشتیوانی دارایی دەکرێت. بە ئامانجی ئەوەی لە حەوت شاری جیاواز Amiens, Barcelona, Covilhã, Gothenburg, Helsinki, Nicosia, Vlvos

دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنرێت بۆ هونەرمەند، دیزاینەر و ئەو کەسانەی لە بواری کلتوریدا کاردەکەن و هێشتا بۆیان نەڕەخساوە کارەکانیان بخەنەڕوو.











Contact:

Temporary Stabilisations info@temporarystabilisations.se

︎

Annie Johansson (she/her)
+46(0)702424934
anniejohansson.com

︎

Andreas Engman (he/him)
+46(0)704155739
andreasengman.se


Address:
Harald Stakegatan 2,
415 15 Göteborg